سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کەلار کەوتەوە

PM:05:39:25/10/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر، ئاگرێکى گەورە لە کۆگایەکى پلاستیک و کەلوپەلى ناوماڵ کەوتەوە و قائیمقامی کەلاریش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگرەکە تەنها زیانی مادی هەبووە و تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى ناوبازاڕى کەلار کەوتووەتەوە و قائیمقامی کەلاریش بە ئێن ئاڕ تی وت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیانەکان تەنها مادیین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانى بەرگرى شارستانى، بە شەش ئۆتۆمبێلى ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن و لە ئێستادا نهۆمى یەکەم و دووەم کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام نهۆمى سێیەم کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکان سەرقاڵى کوژاندنەوەین.

















گەلەری