PM:12:29:20/10/2025
1268 جار خوێندراوەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكی تەقەكردندا لە چەمچەماڵ، كەسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش كە لەگەڵیدا بووە بریندارە و بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناوەندی چەمچەماڵ هاوڵاتیەك بەناوی غازی نازم، كە خانەنشینی تەندروستییە لە رووداوێكی تەقەكردندا گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشكرد، یەكێكی دیكەش كە لەگەل كوژراوەكەدا بووە، بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی
شار لە سلێمانی كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەی پزیشكی پیویست.
بەوتەی ئەو چاوگە
ئەمنیە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و بەگوێرەی زانیارییە
سەرتاییەكانیش هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵاتی بووە.