دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەروارد بە دوێنێ جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٧٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و ٢٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە، نرخی زیویش بە هەمان شێوە لە جێگیریدا مایەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە ٥١ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئابووریناسان
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ گرژییە بازرگانییەکانی نێوان
ئەمریکا و چین و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
سەبارەت بەو
بابەتە سەرۆکی بەشی ستراتیجی لە کۆمپانیای راوێژکاریی (بلوو لاین فیوچەرز)
وتوویەتی، "زێڕ دەتوانێت بە ئاسانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی و
چاوەڕوانکراوە نرخەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار."
لە بازاڕەکانی
هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٧٥٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٧٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٩١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە یەک ملیۆن دینارە