سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر مووچەی مانگی هەشت؛ پێش هەڵبژاردن دوو مووچە خەرجدەکرێت؟

PM:08:47:16/10/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا پێویستە مووچەی مانگی هەشتی هەرێم لەگەڵ مووچەى مانگی ١٠ـی عێراق خەرج بکرێت، بەڵام پارتی و یەکێتی چەندین میدیا و دامەزراوە و بەرپرسی خۆیان راسپاردووە رۆژانە لێدوانی ناڕاستی هاتنی مووچە بڵاوبکەنەوە هەردووکیشیان لەبەردەم ئیحراجیەکی گەورەدان لەبەردەم خەڵک بەهۆی بەڵینە ساختە هەڵبژاردنی پێشووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ درەنگ دەخات و تا ئەوکاتەی وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی عێراق، واتە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە دوا ٢٠ـی مانگەوە ١٢٠ ملیار دینارەکە رادەستدەکات، بەمەش عێراق لەماوەی ئەو ١٠ رۆژەدا تەنها یەک مووچە خەرجبکات بۆ هەرێم کە ئەویش مووچەی مانگی هەشت دەبێت.

بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا پێویستە مووچەی مانگی هەشتی هەرێم لەگەڵ ١٠ـی عێراق خەرجبکرێت

هاوکات دەسەڵات میدیاکانی خۆی راسپاردوە هەموو رۆژ هەواڵی هاتنی مووچە لە بەغداوە بڵاوبکەنەوە و لە ئێستاشدا پارتی و یەکێتی لەبەردەم ئیحراجیەکی گەورەدان لەبەردەم خەڵک بەهۆی بەڵینە ساختەکانی هەڵبژاردنی پێشووەوە.

پارتیو یەکێتی دەیانەوێت تەنها کاتی هەڵبژاردن مووچەیەک بدەن.

بەڵام ئەم هەڵبژاردنەی ١١ـی ١١ یەکلاکەرەوەیە بۆ مووچەخۆر و دەسەڵات، پێویستە خەڵک بەشداری دەنگدان بکەن و رێگربن لەوەی پارتی و یەکێتی ببنەوە نوێنەری کورد لە بەغدا.













گەلەری