سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کاتەکانی کارەبا گرانەکەی لەسەر هاوڵاتییان کەمکردووەتەوە

PM:08:10:16/10/2025

708 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبای بە ناو ٢٤ کاتژمێری راگەیاند بەڵام لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی ١٠ کاتژمێر کارەبا لەسەر هاوڵاتیان دەبڕێت، هەر لە سەرەتاوە حکومەتی ماوەبەسەرچووو خاوەن مۆلیدەکانی ئاگادار کردەوە کە نابێت مۆلیدەکان هەڵبگرن یان بفرۆشن ئەمەش نیگەرانی خاوەن مۆلیدەکانی لێکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشێک لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تیان وت، "حکومەت نە دەهێڵێت کاربکەین نە موەلیدەکان بفرۆشین".

ئەوەش لە کاتێکدا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو کاتەکانی کارەبا گرانەکەی لەسەر هاوڵاتیان کەمکردووەتەوە بە شێوەیەک کە لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی رۆژانە ١٠ کاتژمێر کارەبا دەکوژێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوە نرخی کارەبای ١٣ هێندە گرانکردووە.













گەلەری