PM:11:55:15/10/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
ماوەیەک بوو لە باخەکانی کەلار کەلوپەلی ماڵەکان وون دەبوون و دیار نەدەمان بەو مەبەستەش دوو هاوڵاتی سەردانی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیان کرد و سکاڵایان تۆمارکرد، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، دوو کەسیان دەستگیرکردووە و دوای لێکۆڵینەوەدانیان بەوەداناوە کە زیاتر لە حەوت حاڵەتی دزیکردنیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوە و بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی کەلار دەست بەجێ بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تیمێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ کۆی رووداوەکە پێکهێنا و توانیان دوو کەسی تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لەدانپێدانانەکەیاندا دانیان
بەوەدانا کە زیاتر لە حەوت حاڵەتی دزیکردنیان لە باخەکانی دەرەوەی کەلارو ناوەوەی
قەزاکە ئەنجامداوەو چەندین کەل و پەلی جیاوازی کارەباییان دزیوە کە لە ئێستادا
بەشێک لە کەل و پەلەکان دەستیان بەسەردا گیراوە.
پۆلیسی گەرماین
باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەرو بە پێی مادەی ٤٤٦ لە
یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون.