سەردێڕ:

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت؛ کەی دابەشدەکرێت؟

PM:08:53:15/10/2025

1744 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ١٥ ملیار دیناری وەک شایستەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ رەوانەکرد و لەسبەینێوە دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان و بەپێی پارێزگاکانیش شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و پێنج ملیار دیناریش بۆ هەولێر، چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناریش بۆ دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە لەهەولێر دەست بەدابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت و هەفتەی داهاتووش لەسلێمانی و دهۆک پڕۆسەکە دەستپێدەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا ٥٠ تەنیان لێوەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان رادەستکردووە وەریدەگرن.













گەلەری