خێزانی هونەر رەشید ئاغا هۆشداری دەدات لەوەی تەندروستی هاوسەرەکەی خراپە. دەشڵێت. هاوسەرەکەی هیچ دۆسییەکی لەسەر نییە و داوادەکات ئازاد بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، خێزانی هونەر رەشید ئاغا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، هاوسەرەکەی لە زیندان دوو جار هێرشکراوەتە سەری و بارودۆخی تەندروستی زۆر خراپە و داوای ئازادکردنی دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "لەو کاتەوەی لە زیندانە دوو جار بە چەقۆ هێرش کراوتە سەری لەلایەن
زیندانییەکانی دیکە، لە ئێستاشدا تەندروستی باش نییەوە و داواکارین ئازاد بکرێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی دۆسییەکەی هونەری رەشید ئاغای ئاشکرا کرد و سەرەتا پارتی بوو بەڵام دواتر بوو بە یەکێتی و لەسەر داوای پارتیش یەکێتی رادەستیکرد و دەستگیرکرا.