سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون

PM:05:26:04/10/2025

816 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکى سەختى هاتووچۆدا کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى کۆمەڵگەى بشیریان روویداوە، شەش کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئازاد تەها، وتەبێژى هاتووچۆى دهۆک بڵاویکردەوە، رووداوەکە کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، لە رێگاى نێوان ناحیەى دارەتوو بۆ کۆمەڵگاى بشیریان و لە نزیک گوندى کەلکان روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلەیەکى تایبەت و کیا بارهەڵگرێک روویدا و تێیدا شەش کەس بریندار بوون.

وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک باسی لەوەشکردووە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر نێردراون.













گەلەری

‌بەپەلە