گەڕانەوە بۆ دیواری بەرلین؟
PM:07:01:29/09/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
فەرمان محەمەد حاجی
+
-
پارتی دیموکراتی
کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەردەوامە لەخیانەتە نەتەوەییەکانی و بۆ ئەم
مەبەستەش بە پیلانی دەزگای هەواڵگری میتی تورک دەیەوێت دیوارێک لەنێوان باشورو رۆژئاوای
کوردستان دروست بکات تاکو ئەم دوو پارچەیەی کوردستان لەیەکتری داببڕێت.
بەپێی زانیاری
سەرچاوە هەواڵیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان،پارتی خەریکی دروستكردنی دیوارێكی كۆنكرێتییە لەسەر سنوەری باشوری كوردستان
لەگەڵ رۆژاڤا و ئەوەش "ئاماژەیە بۆ بونی پلانی دوژمنكارانە لەدژی ناوچەكە".
هەربەپێی زانیارییەکان
دوێنێ یەكشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیكردوە بە دروستكردنی دیوارێكی كۆنكرێتی
لەسەر سنووری باشوری كوردستان بۆ دابڕینی باشور لە رۆژئاوای كوردستان، زانیارییەکان
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، دیوارەكە بەرزی ٣ مەتر و ئەستورییەكەی ٧٥ سانتیمەتر دەبێت.
دروستكردنی ئەم
دیوارە لەلایەن پارتیەوە، هەوڵی پارتییە بۆ تەواوكردنی ئەو دیوارە سنورییەی كە پێشتر
حكومەتی عێراق دەستی پێكردبو لەنێوان سنوری شەنگال و رۆژاڤا تا دەگاتە هێڵی رەبیعە-تەل
كۆچەر لەنزیك دەروازەی فیشخابور لەبەرامبەر دەروازەی سێمالكا، لە ئێستاشدا پارتی
ئامادەكارییەكانی بۆ دروستكردنی دیوارەكە تەواوكردون و بەكردەیی دەستی كردوە بە
دروستكردنی.
دروستكردنی دیوارەكە
راستەوخۆ دوای لێدوانە دوژمنكارانەكانی دەوڵەتی توركیا و هەروەها ئەحمەد شەرع، سەرۆكی
كاتیی سوریا، دێت و ئەوەش ئاماژەیە بۆ بونی پلانی دوژمنكارانە لەدژی ناوچەكە، ئەمەش
ئەوە دەسەلمێنێت کە پارتی هەمیشە لەسەر هێڵی خیانەتە و هەرگیز نایەتە ناو بازنەی نەتەوەیی.
ئەم هەوڵانەی
پارتی و مەسعود بارزانی بۆ دژایەتی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی فەرمانداری
هێزەکانی سوریای دیموکرات " هەسەدە " سەردانی بارزانی کردووەو لەمەترسیەکانی
سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاگادارکراوەتەوە، کەچی بارزانی و حزبەکەی لەبری ئەوەی
هاوکاری کوردانی ڕۆژاڤا بکەن بەپیلانی میتی تورک دژایەتیان دەکەن و دەرگای باشوریان
بەسەردا دادەخەن.