AM:09:38:05/10/2025
332 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٩ سبەینێ دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ٩ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
دەشڵێت، لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستکراوە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی، هاوکاری
دارایی هاوپەیمانان لە رۆژی دووشەمە، ٦ـی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.