سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت

AM:09:24:04/10/2025

932 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و بەشێکی خانەنشینان تا ئێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەردەم بانکەکاندا دروستبووە.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ و ئاوەدانکردنەوە و داد و پلاندانان و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و کشتوکاڵ و شارەوانی و ئەنجوومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن.

بڕیارە سبەینێش وەزارەتەکانی، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کارەبا، ئەوقاف، وخوێندنی باڵا و پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی نەوت و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن و سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و هەرێم مووچە وەربگرن.

 

 













گەلەری