PM:01:32:21/09/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وتی، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و چاوەڕێی هەرێمن. چاوگێکیش لە حکومەتی عێراقیش وتی، ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە پەسەندبکات دوای ٢٤ کاتژمێر نەوت هەناردە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چاوگەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەوان ئامادەن و چاوەڕێی نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوت و نوێنەری هەرێمن تا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەنجامبدەن و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ بکەن.
بەپێی وتەی چاوگێکیش لە حکومەتی عێراق ئەگەر ئەنجامی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبکرێت ئەوا ٢٤ کاتژمێر دوای
پەسەندکردنی، هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
بەم پێیەش، ئەگەر کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە ئەنجامی هەبێت و ئەنجوومەنی
وەزیرانیش پەسەندی بکات، دواتر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و کێشەی مووچە
چارەسەر دەبێت، چونکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کلیلی چارەسەربوونی کێشەی مووچەی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.