سەردێڕ:

زیرەکی دەستکرد دەبێتە سەرۆکی حزبێکی سیاسی

PM:06:09:20/09/2025

936 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەندین ساڵ لە هەڕەشەی کەمکردنەوەی هەلی کار، ئەگەر هەوڵەکانی ئەو حزبە سیاسییەی یابان سەربگرێت، ئەوا زیرەکی دەستکرد لەوانەیە بەم نزیکانە بچێتە پێشبڕکێی هێز و دەسەڵاتەوە.


حزبێکی پەراوێزخراوی سیاسی یابان دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا، پلانێک بۆ دووبارە خۆبنیادنانەوە دادەنێن و دەیانەوێت زیرەکییەکی دەستکرد کە بە chatbot penguin دەناسرێت بیکەن بە سەرکردەی پارتەکەیان.

"من پێم وایە زیرەکی دەستکرد توانای بەدەستهێنانی زانیاری وردتری هەیە لە مرۆڤ"
لە هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پارتەکەدا کۆکی ئۆکومارو زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا بەڵام ئۆکومارو کە خوێندکاری دکتۆرایە لە بوواری زیرەکی دەستکردا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە پلانێکی تری بۆ پارتەکەی هەیە.

ئۆکومارو بە کەناڵی سی ئێن ئێنی وت، ئەو پێشبینی دەکات کە زیرەکی دەستکرد لە کۆتاییدا هەموو پرۆسەکانی بڕیاردان کە پەیوەندییان بە ئۆپەراسیۆنەکانی حزبەکەوە هەیە، بگرێتە ئەستۆ.

وتیشی، "من پێم وایە زیرەکی دەستکرد توانای بەدەستهێنانی زانیاری وردتری هەیە لە مرۆڤ، ئەم رێبازە رێگەمان پێدەدات بە وردی ئەو دەنگانە لەبەرچاو بگرین کە زۆرجار لەلایەن مرۆڤەکانەوە چاوپۆشییان لێدەکرێت، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژینگەیەکی گشتگیرتر و مرۆڤدۆستانەتر بۆ بەشداریکردنی سیاسی دروست دەکات".

هەرچەندە ئۆکومارو دەڵێت، لیژنەیەکی ئامادەکاری کار لە پرۆژەکە دەکەن بەڵام هیچ کاتێکی بۆ دیاری نەکراوە و تا ئێستاش ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە بەکاری دەهێنن ئاشکرا نەکراوە.













گەلەری