سەردێڕ:

کۆچی نێودەوڵەتی: تەرمی ١٩ کۆچبەر دۆزراونەتەوە

AM:10:42:20/09/2025

728 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، تەرمی ١٩ کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا دۆزراوەتەوە، هەروەها ١٢ کەس رزگارکراون و ٤٢ کەسی دیکە بێسەرو شوێنن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، بەلەمێک کە زیاتر لە ٧٠ هاوڵاتی سودان و باشوری سودانی هەڵگرتبوو، ١٠ رۆژ پێش ئێستا لە کەنار دەریایەکی نزیک شارۆچکەی کەمبوت لە لیبیا بەڕێکەوتووە بە پێی زانیارییەکان لە هەمان رۆژدا ژێرئاو کەوتووە.

وتیشی، دوای پێنج رۆژ لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە، تەرمی ١٩ کۆچبەر دۆزرایەوە و ١٢ کەس رزگارکران و ٤٢ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەرووشوێنن.













گەلەری