PM:01:09:17/09/2025
1328 جار خوێندراوەتەوە
دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی؛ وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەم دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی هەرێم وتی، لـــە ســـەرەتـــای هــەفتەی داهـــاتووەوە بەشەخۆراکی دیکە دەنێرن بۆ بریکارەکان و دەســت دەکـــەن بـــە وەرگرتنی پــارەی لیستــی بریکــاری خـــۆراکیش.
وتیشی، داوا لە بریکارەکان دەکەن سەردانی بانکی جنوب ئیسلامی بکەن و پارە بخەنە
سەر ڤیزە کارتەکەیان و ئەو بەشە خۆراکەی لە دووکانەکانیان
ماوە دابەشی بکەن.
ئەوەش لە
کاتیکدایە، کۆگاکانی بەشەخۆراک پڕن لە مادەخۆراکییەکان و حکومەتی
ماوەبەسەرچوو دابەشی نەدەکرد و لە نۆ مانگی رابردوودا تەنها پێنج بەشەخۆراک دابەش
کردبوو، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێش لە دهۆک وتی، لەگەڵ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە
بەغدا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی مانگانە بەشەخۆراک دابەش بکرێت.