PM:12:01:17/09/2025
492 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحیەی مەزنێ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رێگای سۆران- مێرگەسۆر نزیک گوندی سەدەر، سەر بە ناحیەی مەزنێ، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری لێکدان روویدا.
وتیشی،
رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئاپ نیسان و متسیوبۆشی ئاوت لاندەر
روویداوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بەسەختی برینداربوون.