AM:08:19:17/09/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە بە ٦٤ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، نرخی
نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە هۆکارێکی سەرەکی بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دۆلاری
ئەمریکییەوە بوو، ئەمەش وایکرد کە نەوت لە بەرامبەر دراوەکانی تر هەرزانتر بێت.