سەردێڕ:

لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت

PM:11:51:14/09/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، سبەی دووشەممە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ماجد بن محەمەد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سبەی لوتکەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت و بەڕێوەچوونی لوتکەکە لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر دەوحە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی رەشنووسی بەیاننامەیەکی هاوبەش دەکرێت لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان، کە لەلایەن کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە پێشکەشکراوە.

بڕیارە سبەی، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەشداری لە لوتکەکەدا بکەن.













گەلەری