سەردێڕ:

دوایین زانیاری مووچە؛ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی داهاتوو چی لێدێت؟

PM:11:25:14/09/2025

1996 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە جیا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆببنەوە، هاوکات شاندێکی تری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ پرسی نەوت دەچێتەوە بەغدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئار تی رایگەیاند، دوای ئەوەی شاندەکەی هەرێم دەچێتە بەغدا لەگەڵ لایەنی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە و دواتر رەشنووسی کۆبوونەوەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

وتیشی، ئەگەر هەرێم ئامادەبێت هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئەوا بەغدا مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دیکەش دەنێریت، وە ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نەبێت نەوت رادەست بکات ئەوا چارەنووسی مووچەی شەش مانگی داهاتووی هەرێم بە نادیاری دەمێنێتەوە.

ئەوەی تا ئیستا روونە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە نەوت و داهات رادەستی بەغدا بکات و بەوهۆیەشەوە دیار نییە مووچە کەی دێت و خۆیشی ئامادە نییە بەو داهاتەی لەبەردەستییەتی مووچە دابەش بکات.













گەلەری