بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی لە عێراق پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە و ٢٠٠ تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بانکی ناوەدنی عیراق باسی لەوەکرد، پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار فەرمانبەر لە عێراق خاوەنی کارتی دارایی دیجیتاڵین و دەشڵێت، حکومەت لە هەشت مانگی ئەمساڵدا نزیکەی حەوت تریلیۆن دیناری لە رێگەی دیجیتاڵیەوە دەستکەوتووە.
وتیشی، ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی لە عێراق پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە و ٢٠٠
تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
ئاماژەئ بەوەشکرد، پێشبنی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ کۆکردنەوەی داهات لە
رێگەی دیجیتاڵییەوە بگاتە ١٠ تریلیۆن دینار و دەشڵێت، تەنها لە رێگەی وێستگەکانی
سوتەمەنیەوە حکومەتی عێراق ٧٥٠ ملیار دیناری دیجیتاڵی کۆکردووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کردووە بە
بە هەژماری بانکی و بەوهۆیەشەوە ئاڵگۆڕی دارایی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا وەچەرخانی
کردووە.