PM:10:56:14/09/2025
1036 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان تەرخان کردووە بۆ پاڵپشتی جوتیاران لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دابیکردنی ئەوبڕە پارەیە بە مەبەستی هاندان و پشتگیرکردنی جوتیاران و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵەکە بەشدارە لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم هاوکارییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەی جووتیاران بە
بەرنامەکانی دەوڵەت، هاندانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و فراوانکردنی کەرتی
کشتوکاڵی، هەوڵێکیشە بۆ ئەوەی لە ئاستی خۆراکدا بگەنە خۆبژێوی.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیای گشتی
بازرگانی دانەوێڵە بڵاویکردووەتەوە، دەست دەکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان
بۆ دانانی میکانیزمێکی روون و دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە، بەسەر ئەو
جووتیارانەی شایستەی ئەو پارانەن لە سەرتاسەری وڵاتدا.