سەردێڕ:

كۆمسیۆن ژمارەی كۆتایی دەنگدەرانی بۆ هەڵبژاردن راگەیاند

PM:10:13:14/09/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی عێراق، ژمارە و داتای كۆتایی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقی پەسند كرد بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەكان، كە ژمارەی بەشداربووان ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن ژمارەی كۆتایی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی و ئاوارەكانی پەسند كرد، ژمارەی ئەوانەی لە پرۆسەكە بەشداری دەكەن ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەرە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ دەنگدەری گشتین و ملیۆنێک و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ دەنگدەری تایبەتن و ٢٦ هەزار و ٥٣٨ دەنگدەریشی دەنگدەری ئاوەرەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی هەشت هەزار و ٧٠٣ ناوەندە و ژمارەی وێستگەكانی دەنگدانی گشتیش ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگەیە.

بە گوێرەی داتاكانی كۆمسیۆن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەپێی ژمارە بەم جۆرەیە:

ژمارەی دەنگدەدران ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەرە كە بەم شێوەیە دابەش كراون

دەنگدانی گشتی: ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ دەنگدەرە

دەنگدانی تایبەت: یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ دەنگدەرە

ئاوارەكان: ٢٦ هەزار و ٥٣٨ دەنگدەرە

بۆ دەنگدانی گشتی: هەشت هەزار و ٧٠٣ بنكەی دەنگدان دەبێت، كە ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگە دیارییدەكرێت.

بۆ دەنگدانی تایبەت: ٨٠٩ بنكە

بۆ دەنگدانی ئاوارەكان: ٩٧ بنكە - ٣٢١ وێستگە


 














گەلەری