سەردێڕ:

نزیکەی مانگێکە گەڕەکێکی سلێمانی ئاوەکەی تێکەڵی سووتەمەنی بووە

PM:09:56:14/09/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی گەڕەکی خاک لە سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکارناهێندرێت و "دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن ناتوانین نە بۆخواردنەوە و نە بۆ کاری ئاسایی رۆژانە بەکاری بهێنین".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە گەڕەکی خاک لە شاری سلێمانی نزیکەی مانگێکە ئاوی گەرەکەکە تێکەڵی سووتەمەنی بووە و دانیشتوانی گەرەکەکەش بە ئێن ئاڕ تیان وت، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوەکەوە تووشی کێشەی تەندروستی بوون و بەوهۆیەوە بێ ئاو ماونەتەوە.

بەشیك لە هاوڵاتییانی گەڕەکەکە بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشیان، تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار نەچووە بە دەمیانەوە کێشەکەیان وەکو خۆی بەردەوامە.
بەپێی قسەی دانیشتووانی گەڕەکەکە کە قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کردووە و دەڵێن، "نزیکەی مانگێکە ئاوەکەمان بۆ نەوتی لێدێت و کەسمان ناتوانین نە بۆ دەستنوێژ گرتن و نە بۆ جل شۆردن و خۆشۆردنیش بەکاری بهێنین".

 













گەلەری