سەردێڕ:

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە

AM:10:47:09/09/2025

3096 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و راپۆرتی لیژنەکان سەبارەت بە هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی دەخرێتە بەردەم سودانی و بڕیاری لەسەر دەدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، سودانی داوایکردبوو بەزووترین کات دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بکرێتەوە و داوایشی کردبوو راپۆرتی تایبەت بەهەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بکرێت، وتیشی، بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوت و داهات موچەی مانگی حەوت و هەشت خەرجدەکرێت.

بەڵام تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە و رادەستکردنی نەوتی بە بەغدا رەتکردووەتەوە و لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە گرفت درست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا داوای دواخستنی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەوتەکەی کردووە.

هاوکات حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت تاوەکو هەڵبژاردن بەغدا مووچەیەک یان دوو مووچەی دیکە بنێرێت و بەهۆی پابەند نەبوونیشییە بە رێککەوتنەکان چارەنووسی شەش مووچەی مانگەکانی داهاتوو بە نادیاری ماوەتەوە.













گەلەری