سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: لەم مانگەدا پەرلەمان کۆدەبێتەوە و کابینەی نوێش پێکدەهێندرێت

PM:06:54:08/09/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی دەڵێت، لەم مانگەدا کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێندرێت. پێشتریش یەکێتییش رایگەیاندبوو لەسەر بەرنامەی کابینەکە لەگەڵ پارتی رێكکەوتوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی رایگەیاند، لەم مانگەدا و لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش پێکدەهێنن.

پێشتریش یەکێتی وتبووی، لەسەر بەرنامەی کابینەکە لەگەڵ پارتی رێكکەوتوون کە مەسرور بارزانی دەکەنەوە بەسەرۆکی کابینەکە و یەکێتیش بە جێگری.

بەمجۆرەشبێت ئەوەی کاتی بانگەشەش وتیان هەر بۆ فریودانی دەنگدەرانیان بوو.













گەلەری