سەردێڕ:

لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

PM:06:59:04/09/2025

4584 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر، شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا بە وتەی شایەتحاڵەکان منداڵێک برینداربووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە ئێوارە خوانێک بۆ سێ هەزار کەس رێکخرابوو؛ دوو لەو کەسانەی دەچنە ئەو شوێنە، کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییان لەنێواندا هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی ئەو کەسانە یەکتریان بینیوە، راستەوخۆ تەقەیان لەیەکتر کردووە، بەهۆیەوە منداڵێک برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.













گەلەری