سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:18:04/09/2025

1228 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.













گەلەری