سەردێڕ:

سوودەکانی خواردنەوەی چای سەوز پێش خەوتن

PM:11:54:26/08/2025

3104 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتووە ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە چای سەوزدایە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشی شەکرە دەدات، لە هەمان کاتدا یادەوەری و تەندروستی دڵ باشتر دەکات.


بەگوێرەی ماڵپەڕی تەندروستی "Healthline" پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەکردووە، خواردنەوەی چای سەوز پێش خەوتن کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە درست دەکات، بەم شێوەیە:

١-  ترشی L-theanine کە لە چای سەوزدا هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ دەدات.

٢-  خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات و کۆئەندامی هەرس هێور دەکاتەوە و ئاوسان و غازات کەم دەکاتەوە.

٣-  چای سەوز بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا زیاد دەکات، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان دەدات.

٤- خواردنەوەی چای سەوز پێش خەوتن تەندروستی قژ باشتر دەکات و وا دەکات درەوشاوەتر بێت.

٥-  توانای تەرکیزکردن و بیرەوەری زیاد دەکات، ئەم کاریگەرییە بە تایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوان سوودی هەیە.

٦-  ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە سوتانی چەوری و دابەزاندنی کێش.

٧-  بە بەردەوامی خواردنەوەی چای سەوز ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

٨-  رێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە دەکات.













گەلەری