PM:01:10:22/08/2025
3992 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەرەی گەل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و وتی " جارێکی تر سەرۆکی یەکێتی بە خۆڕایی خوێنی کوڕی خەڵکی رشت" ، وتیشی، "گیانی لاهور و تەواوی هەڤاڵەکانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆکی خۆ سەپێنی یەکێتییە".
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، حزبی بەرەی گەل لەدوای هێرشکردنە سەر بارەگای سەرەکییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جارێکی تر سەرۆکە خۆسەپێنەکەی یەکێتی یاسا شکێنی کرد و خوێنی کوڕی خەڵکی لە خوت و خۆڕایی رشت".
لە
راگەیەندراوەکەتا هاتووە،" شەوی رابردوو بە هێزێکی یەکجار زۆری کۆماندۆ و
دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆن، نا بەرامبەرانە پەلاماری ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی
هەڤاڵانی خۆشەویستمان کاک ( لاهور جەنگی) دا، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج
کاتژمێر پەلاماری دڕندانە بۆ سەر لالەزار و بەرگری قارەمانانەی هەڤاڵەکانمان
دەستیان بەسەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون داگرت"
ئەوەش هاتووە،
" داوا لە تەواوی نوێنەری وڵاتانی خاوەن کونسڵ و نوێنەرایەتی و حکومەتی
فیدراڵ و و هەرێم دەکەین، لە بەرامبەر ئەم کردەوە نا شارستانی و تیرۆرستیە بێ دەنگ
نەبن و هەڵوێستی راشکاویان هەبێت، چونکە کاک لاهور ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە و
هەم ئەندامی تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستانە".
دەشڵێت، "گیانی
هەڤاڵ لاهور و تەواوی هەڤاڵەکانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆکی خۆ سەپێنی یەکێتییە".