PM:10:04:17/08/2025
3148 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له په‌یامێكدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، چەند کەسێک پەیدابوون کە هه‌ڵده‌ستن به داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به (public) داده‌ندرێن، دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە پەیامێکدا داواى له هاوڵاتیان كردووه داونلۆدكردنی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌وا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن وه‌ك (سناپچات، فه‌یسبوك و ئینستاگرام) به‌شێوه‌ى public داده‌ندرێن، مه‌ترسیداره و دواتر به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
پۆلیسی راپەڕین باسی له‌وه‌شكردووه
ئه‌م بانده، جگه له‌وه‌ش هه‌ڵده‌ستن به بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردن و دانانی
نوسینی نه‌شیاو له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان، دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و
ئینسانی و ئایینی.
هاوکات داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات
خۆیان بپارێزن له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانیان، به شێوه‌ی گشتی publicله هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی
له‌م چه‌شنه هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی
ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بكه‌ن، دڵنیاش ده‌كرێنه‌وه كه هێزه‌كانى پۆلیس به‌رده‌وامن
له به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن.