PM:01:44:10/08/2025
1560 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ـی ئابی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مانگی نیساندا و بە گشتی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا سەرقاڵی کارەکانی نۆژەنکردنەوە بوون کە پێویستە بۆ بەردەوامی بەرهەمهێنان، هەروەها ئێستا نۆژەنکردنەوە تەواو بووە و ئاستی بەرهەمهێنان ئاساییە.
بەپێی
راپۆرتەکە بێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیای دانەغاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا
بەرزبووەتەوە و داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە ١٧١ ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی
بەوەکردووە، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆ کە بە (KM250)ناسراوە زووتر
لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەکرێت و کارەکان بەخێرایی بەرێوەدەچن.
ئەوەش هاتووە، ئەگەر
ئەو پڕۆژەیە تەواو ببێت، ئاستی بەرهەمێنانی گاز لە کۆمپانیاکە بەڕێژەی ٥٠٪
بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە
کێڵگەی چەمچەماڵ دانەغاز دەڵێت، هەرچۆن پێشتر راگەیەندرا ئەمساڵ ١٦٠ ملیۆن دۆلار
وەبەرهێنانیان کردووە لەو کێڵگەیەدا، ئامانجی سەرەتاییمان بەرهەمهێنانی رۆژانە ٧٥
ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتییە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ قەبارەی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیاکەوە ٧٥٪
بەرزبووەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە.