سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرین

PM:12:34:06/08/2025

2828 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ یان سبەی نەوتی هەرێم وەردەگرن و رەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت، دەشڵێت، سەرەتا ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەردەگیرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ هەرێمدا رێککەوتوون و ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم رۆژانە دەگاتە ٢٣٠ هەزار بەرمیل و سەرەتا ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی عێراق دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ هەرێم كراوە، پێویستە وردە وردە بەرهەمهێنان نەوتی هەرێم بگاتە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.



















ڤاناس رامان














گەلەری