دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی هونەر رەشید ئاغا لە ئێن ئاڕ تییەوە، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ وێنە و ڤیدیۆ یان بەڵگەیەک لەسەر ناوبراو رایگەیاند، هونەر رەشید ئاغا له‌ژیاندایه و له ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كی نیه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تیمێكی ده‌سته‌کەیان بۆ به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی هونەر رەشید ئاغا سەردانی ئاسایشی هەولێریان کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
تیمه‌كه سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێریان كرد و له‌نزیكه‌وه له‌كه‌ڵ ئیداره‌ی ئاسایش
گفتوگۆیان كرد و چاویان كه‌وت به هونه‌ر ره‌شید ئاغا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تاڤگه
عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،
دوای سه‌ردانیكردن و دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستی هونه‌ر ره‌شید ئاغا و له
ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كی نیه.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی سێ
هەفتە لەمەوبەر ئێن ئاڕ تی دۆسیەیەکی نهێنی سەبارەت بە کوشتنی هونەر رەشید ئاغا
لەناو مەجلیسێکی مەسعود بارزانیدا بڵاوکردەوە، ئاشکراکردنی ئەو دۆسیە نهێنییەش
کاردانەوەیەکی زۆری لەناو خەڵکدا دروست کرد.
ئەمە ئاساییە چونکە ئێن ئاڕ تی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی دەست بۆ ئەو
بابەتە نهێنیانە دەبات کە لایەنەکانی دیکە بە هیچ جۆرێک باسی ناکەن.