سەردێڕ:

دژەتیرۆری کوردستان(پارتی): درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری هەولێر کەوتە خوارەوە

AM:08:20:28/07/2025

2764 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) بڵاویکردەوە، کاتژمێر پێنج و ٥٠ خولەکی بەرەبەیانی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی رزگاری سەر بە سنووری خەبات لە پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە دوای کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی درۆنێکی تریش لە سنووری گوندی کەورەسۆر کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە، هاوکات درۆنێکیش لە گوندی هیاوەی سنووری حەویجە کەوتەخوارەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کەوتوونەتە خوارەوە، لەوانەش، کێڵگە نەوتەکانی DNO لە تاوکێ و پشخاپوور سەر بە ئیدارەی زاخۆ، کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ سەر بە پارێزگای دهۆک و چەندین ناوچەی تر لە هەرێم.













گەلەری