سەردێڕ:

لە سۆران رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

PM:01:40:26/07/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران دەڵێت، سبەینێ رێگای سەرەکی سۆران - چۆمان دادەخرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی قیرتاوکردنەوە، رێگای سۆران - چۆمان ، سبەینێ لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاکو ١٠ی شەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیشی، پرۆسەکە یەک رۆژی پێدەچێت و شۆفێران و هاولاتیان دەتوانن رێگاکانی (گەڵالە -كانیەزیل -دارالسلام) بە كاربهێنن و رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ چۆمان بۆ هاتوچۆکردن ئاسایی دەبێت.

 













گەلەری