PM:11:47:23/07/2025
1668 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق دەڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، بەندەرەكانی عێراق داهاتیان خەیاڵی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی تەمموزی ٢٠٢٥، فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق سەر بە وەزارەتی گواستنەوە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، داهاتی بەندەرەكان بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوەیە، بە جۆرێك لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەكو ٣١ـی ئایار، قەبارەی داهاتی بەندەرەكان زیاتر بووە لە ٦٣٠ ملیار دینار.
ئاماژە
بەوەشكراوە، لەناو بەندەرەكاندا، بەندەری ئوم قەسری باكوور و بەندەری نەوتی بەسرە
پشكی شێریان لە بەدەستهێنانی داهات بەردەكەوێت.
بەڕێوەبەری
گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق باسی لەوەشكرد، داهاتی بەندەرەكانی عێراق
لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ١٤٤ ملیار دینار
زیادی كردووە.
لەبارەی
كارەكانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان وتیشی، كارەكانی قۆناغی بنەڕەتی و دەستپێكی
پڕۆژەكە لە فاو بە رێژەی ٩٢٪ تەواوبوونە، هەروەها، گرنگترین قۆناغی دەستپێكی
پڕۆژەكە تەواوكراوە، كە بە تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، بەندەرەكانی عێراق
داهاتێكی خەیاڵیان دەبێت.