سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

PM:12:51:23/07/2025

7584 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا بكات، لە هەمان كاتدا رێكارەكانی تەواوكاری تەمویلی مووچە تەواو بێت و ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی بڕیاری خەرجکردنی مووچە درا، بە پێی دوایین زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە ئەمڕۆ تەواوی پارەی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و هەر ئەمڕۆش خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاوبکرێتەوە.

هاوکات، وا بڕیارە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەمڕۆ بڕیارە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش دەستپێ دەكات، دواتر لیستەكە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سودانی وتبووی، دەبێت هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان ببێت و کار بە دەستوور و یاسا بکات تاوەکو لە بەرامبەردا پارەی مووچە بنێردرێت و هیچ گرفتێک دروست نەبێت.













گەلەری