سەردێڕ:

ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەی فامیلی مۆڵ کەوتەوە

PM:07:51:22/07/2025

3840 جار خوێندراوەتەوە

كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بەشێكی فاملی مۆڵی هەولێر كەوتەوە و چەند کەسێک لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئاگرەكە لە تەشەنەكردندایە و کۆنترۆڵ نەکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە بەشێکی ناو باڵەخانەی فامیلی مۆڵ کەوتووەتەوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

چەند شایەت حاڵێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، لای بەشی سینەمای فاملی مۆڵ ئاگری گرتووە و لە ئێستادا هەموو دوكانەكان داخراون و كارمەندەكان نێردرانە دەرەوە.



نوێ دەکرێتەوە..












گەلەری