AM:10:37:22/07/2025
12612 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی شەوی رابردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەزاری چاوگێکی باڵاوە لە بەغدا ئاشکرایکردبوو، کە ئەمرۆ مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت، هەر ئەمڕۆ بەغدا دەستی بە خەرجکردنی پارەکە کرد بۆ دابەشکردنی مووچە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی، لە ئێستادا رێکاری کاڕگێری و ئیدارییەکان ماون و چاوەرواندەکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا سەرجەم رێکارەکان تەواوبن.
هاوکات، چاوگێک لە وەزارەتیی دارایی هەرێم بە ئێن ئارتی راگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە تا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکەن.