PM:07:35:08/07/2025
54548 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو، لینکێک دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی وەربگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزاری خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە ئەپلیکەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) ) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان
وتیشی، کاتژمێر (١٠)ی ئەمشەو،
بەستەرێک (لینکێک) دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما
(وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی
نموونەییی دروست سەیر بکات.
دەشڵێت، قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکاتەوە،
لە رێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠٢٥ تاکو کۆتاییی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان لە رێکەوتی
١٧ی تەمموزی ٢٠٢٥.