PM:04:24:06/07/2025
1196 جار خوێندراوەتەوە
دوای سێ مانگ لە گەڕان، دوێنێ بۆ دواجار پشکنینێکی ورد و چڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کرا، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون و ئەمڕۆ نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئاڤێستا یوسف کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، نوێژی مردوو بە شێوەی (غیابی) لەسەر ئاڤێستا یوسف کرا، دوای ئەوەی گەڕان بۆ تەرمەکەی کۆتاییهات.
رۆژی ٥ی نیسانی
ئەمساڵ، مامۆستای تەمەن ٢٧ ساڵ لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی براکەی لە زێی بچوکدا، خۆی کەوتە ناو رووبارەکەو خنکا، وە دوای سێ مانگ گەڕان لەلایەن چەندین
تیمەوە، نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و دۆسیەکەی داخرا.