سەردێڕ:

دوو درۆن لە هەولێر کەوتنەخوارەوە

PM:10:28:03/07/2025

5600 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە و درۆنێکی تریش لە ئاسمانی ناوچەی سێبیران و گوندی گەزنە تەقێندرایەوە، هاوکات، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای ئەوەی دوو دەنگی بەهێز لە ناوچەی سێبیران و گوندی گەزنە لە هەولێر بیستران، دەرکەوتووە کە دوو درۆن بوون و یەکێکیان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە.

چاوگەکە وتیشی، درۆنەکەی تریان لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە و تا ئێستا نازانرێت لەلایەن کێ و بەرەو کوێ ئاڕاستەکراون.
هاوکات، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
دژە تیرۆری کوردستان-پارتی لەبارەی درۆنەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ زیانیکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکوک درۆنێک کەوتەخوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیراندا، تا ئێستا ١٥ درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە.

 

 













گەلەری