سەردێڕ:

لەبارەی پسوڵەی نەوتەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتییان

PM:04:35:02/07/2025

2992 جار خوێندراوەتەوە

بەشەخۆراکی پشدەر داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن، ئەوانەی پسوڵەی نەوتیان بەسەرچووە نوێی بکەنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەو بەشە نەوتەی کە دەدرێت بە هاوڵاتییان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥، مەحمود قادر، "لێپرسراوی بەشەخۆراکی پشدەر بە ئێن ئاڕ تی وت، داواکارین هاوڵاتییان بەزووترین کات پسوڵەی نەوتیان نوێبکەنەوە، لەبەر ئەوەی ژمارەی پسوڵەکان زۆرە و کاتی پێویستە تا نوێدەکرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پشدەر نزیکەی ٢٦ هەزار و ٥٠٠ پسوڵەی خۆراک هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە سێ هەزاریان بەسەرچوون، ئەگەر نوێنەکرێنەوە کاریان پێناکرێت.

لێپرسراوی بەشەخۆراکی پشدەر باسی لەوەشکردووە، بۆ نوێکردنەوەی هەر پسوڵەیەک بڕی پێنج هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.













گەلەری