PM:07:14:20/06/2025
1708 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کردبوو بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و دواتر هەڵاتبوو.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەکی دواینیوەڕۆ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیان دەستگیرکرد کە لە شەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دابوو و هەڵاتبوو.
وتیشی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا و توانرا تۆمەتباری رووداوەکە
دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی تایبەتمەندی
کەیسەکە، تۆمەتبار رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی سلێمانی وتی، له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێل لێیدراوه
و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنیه و نازانرێت
کێیە، داوا له كه‌سوكاری ده‌كه‌ن سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار بكه‌ن.