سەردێڕ:

دوو درۆن لە هەولێر کەوتنە خوارەوە

PM:06:50:17/06/2025

3048 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی دوایین زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، دوو درۆن لە سنووری شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە پێی دوایین ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، لە سنووری شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر دوو درۆن کەوتووەنەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، تا ئێستا نازانرێت لە لایەن کام وڵاتەوە ئاڕاستەکراوە و ئایا بە سیستەمی دژە مووشەک کەوتووەتە خوارەوە یان نا.

باسی لەوەشکرد، لە سێ رۆژی رابردووی شەرەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمە سێیەم جارە کە درۆن لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ئاسمانی عێراق چەند جارێک درۆن و مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە، هەر ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لێدراوە.













گەلەری