سەردێڕ:

دووەم هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

PM:10:00:13/06/2025

2460 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران دەڵێن، دووەم هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە ژمارەیان ١٣٠ موشەکە و میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس بەهۆی موشەکەکانی ئێرانەوە برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیسلامی ئێران دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە و ١٠٠ موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، کەمێک پێش ئێستاش میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە دوبارە زیاتر لە ١٠٠ موشەکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.

میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێت، تا ئێستا ١٤ کەس بەهۆی موشەکەکانی ئێرانەوە برینداربوون بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن، ئێران باجێکی قورسی ئەم هێرشەی دەدات.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، دووەم هێرشی موشەکی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە ژمارەیان ١٣٠ موشەکە.













گەلەری