جگە لەوەی قەیسی یەکێکە لەمیوە باوەکان، زۆربەی کاتیش وشکدەکرێتەوە و وەکو شلە ئامادە دەکرێت، ئەم شلەیە زیاتر بە خواردنی یەکەم رۆژی جەژن ناسێنراوە و بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن بازاڕەکانی هەرێم پڕ بوون لە جۆرە جیاوازەکانی قەیسی.
خواردنی شلەی قەیسی جگە لە نەریتەکەی چەند سودێکی هەیە بۆ جەستە، بەتایبەت لە رۆژانی جەژندا بۆ ئەوەی هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو بڕە زۆرە برنج و شیرینی و چەوریەی کە لە رۆژانی جەژندا دەخورێن.
هەر بۆیە خواردنی قەیسی گرنگییەکی زۆری هەیە، لەوانەش:
١. کۆلستڕۆڵی
تێدا نییە و رێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشکی مرڤ
دەبێت.
٢. دەوڵەمەندە
بە ریشاڵەکانی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێت.
٣. قەیسی رێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامینەکانی A, K, B6کە بۆ جەستە گرنگن.
٤. رێژەیەکی
باشی کانزاکان و مادە دژە ئۆکسانەکان لە خۆدەگرێت سوڕی خوێن و دڵ باش دەکەن.
٥. مادەکانی
پەیوەست بە دژە هەوکردن و کانزاکان کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر
لە خوێن دا.
٦. جەستە لە
چەورییە زیان بەخشەکان پاکدەکاتەوە.
٧. رێگری دەکات
لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێزدەکات