PM:05:07:31/05/2025
1628 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران، هەبوونی چەکی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەگەر کێشەکانیان لەگەڵ رۆژئاوا تەنها چەکى ئەتۆمە، بوونى چەکی ئەتۆم لەلایەن ئەوانیشەوە قبوڵنەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا لەبارەى پرسى چەکى ئەتۆمەوە، وتى، ئەگەر کێشەکە چەکى ئەتۆمە، لای ئەوانیش بوونى چەکى ئەتۆم قبوڵنەکراوە و دەشڵێت، کە ئێران هەبوونی چەکی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە و هاوڕان لەگەڵ نەبوونی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتدا.
هەر
دوێنێ عێراقچی باسی لەوەکرد، ئێران سازش لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناکات و
بەردەوامە لە کارەکانی لەو بوارەدا.
هاوکات،
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی، وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا و
لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئامادەکاریی دەکەن بۆ فشارخستنە سەر دەستەی
بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی
سەبارەت بە پابەندنەبوونی ئێران سەبارەت بە کارە ئەتۆمییەکانی.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ئێران و
ئەمریکا، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانیان لەبارەى دۆسیەى
ئەتۆمى ئێران ئەنجامداوە و لە چاوەڕوانی بەڕێوەچوونى گەڕى
شەشەمى دانوستانەکاندان.