سەردێڕ:

شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا؛ کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

PM:09:19:23/05/2025

74748 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سنووری باتیفا شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی بانکی لە سنووری باتیفا شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنامەڵەدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و لە ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، هەردوو بنەماڵەکە خزم و کەسوکاری یەکترین و کێشەکەیان لەسەر زەوی و زار بووە و کوژراوەکە تەمەنی ٥١ ساڵە و بریندارەکانیش تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسی سنووری باتیفا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، شەڕەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و دەستیان کردووە بە لێکوۆڵینەوە لە رووداوەکە و دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکان دەرکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى رووداوەکانى شەڕ و تەقەکردنەوە تەنها لەم مانگەدا لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێم زیاتر لە ١٠ کەس کوژراون.



هـ.ئـ













گەلەری